پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم زانای ئایینی ئیسلامی و مامۆستای زانکۆی (ئەلزەهرا) دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی 81 ساڵیدا مرد.
ئاوێنه: پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم محەممەد، زانای ئایینی ئیسلامی و برای ساڵح موسیلم، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بو، ناوبراو ساڵی 1940 لە کۆبانی لەدایکبوە و ساڵی 1965 کۆلیژی شەریعەی لە شام تەواوکردوە.
د. مستەفا لە زانکۆی ئەزهەر بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و لە چەندین وڵاتی عەرەبی وەک مامۆستای زانکۆ کاریکردوە، هەروەها پسپۆڕی تەفسیری قورئان بوە.
ناوبراو لە چەند ساڵی رابردودا لەوڵاتی تورکیا ژیاوە و لەگەڵ وانەوتنەوەیدا لەزانکۆ، سەرۆکی زانکۆی ئەلزەهراشی کردوە.