پەرلەمانتارێک: عائیلە حوکمڕانەکانیی سڵ لە هیچ بەدکاریەک ناکەنەوە، ئاساییە تاوانە کۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن
  2021-04-18       435       
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادبونی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، لە هەرێمێکدا دەسەڵات خۆی یاسا شکێنی بکات، هەرگیز تاک و کۆمەڵگە پابەندی یاسا نابن، دەشڵێت، "عائیلە حوکمڕانەکانیی سڵ لە هیچ بەدکاریەک ناکەنەوە، بە لاتەوە ئاسایی بێت تاوانە کۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن".

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا لەبارەی زیادبونی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان نوسیویەتی، "لە هەرێمێکدا لوتکەی دەسەڵاتەکەی، عائیلە حوکمڕانەکانیی سڵ لە هیچ بەدکاریەک نەکەنەوە، بە لاتەوە ئاسایی بێ تاوانە کۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەرێمێکدا دەسەڵات خۆی یاسا شکێنی بکات، هەرگیز تاک و کۆمەڵگە پابەندی یاسا نابن، حکومڕانەکانی هەرێمی کوردستان "گەورەترین هەڕەشەن لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی".

ئەو وتانەی هۆشیار عەبدوڵا لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژێکدا چەند روداوێکی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان رویانداوە، دیارترینیان کوشتنی ژنێک بو لەلایەن هاوسەری و چەند کەسێکی دیکەوە لە ماڵی باوکیدا بە چەک لە شاری هەولێر، تائێستا بکوژانی ئەو روداوە دەستگیرنەکراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×