2021-04-18   767     
هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌مال كه‌ربولی سه‌رۆكی حزبی حه‌ل و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێ "العزم"ی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركرد.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌غدا، هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربازی به فه‌رمانی لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، جه‌مال كه‌ربولی و لوئه‌ی برایان له ناوچه‌ی یه‌رموكی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ستگیركردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی حزبی حه‌ل و لوئه‌ی برای به‌پێی فه‌رمانێكی دادگا بوه و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و دارایی ده‌رچوه.
كۆتایی ساڵی 2020، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌پێكهێنانی لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لیژنه‌كه ده‌كات.