زیاتر لە هەزار توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا
  2021-04-18       531       

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار توشبووی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

ئاوێنه‌:  وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، حەوت هەزار و 725 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 74 توشبوو تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 536 توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 139 هەزار و 296 توشبوو، لەو ژمارەیە 117 هەزار و 452 چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 876 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×