2021-04-18   1426     
لە قەزای سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ هاوسهرهكهی کوشت، نەخۆشخانەی قەزاکەش دەڵێت، چەقۆیەک لە دڵی پیاوهكه دراوە و تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە خوێن لە جەستەیدا نەماوە.
ئاوێنه: بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای سەیدسادق ژنێک پیاوەکەی خۆی کوشت."
ئاماژه بهوهشدراوه "لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ژنەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، تاوەکو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە هاوسهرهكهی خوێن لە جەستەیدا نەماوە و گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە."