جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆچی دوایی كرد
  2021-04-18       1029       

محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: سوپای پاسدارانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی لەسەر پێشنیاری ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودس و حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران كرایە جێگری فەرماندەی هێزی قودس.

محەمەد حیجازی، كە ئەمڕۆ لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بەشداری شەڕی ئێران عێراق و هەروەها سەركەوتكردنی راپەڕینی گەلی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردودا كردوە.

لەماوەی تەمەنیدا چەند بەرپرسیارێتییەكی وەرگرتوە لەوانە بۆ ماوەی  10 ساڵ فەرماندەی هێزی بەسیج و هەروەها بۆ ماوەیەك جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بوەو ماوەیەكیش بەرپرسی سوپای پاسداران بوە لە لوبنان و بەشداری شەڕی داعشیشی كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×