عەلى حەمە ساڵح داهاتى ساڵانەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ئاشکرا دەکات
  2021-04-19       922       
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان کۆى ئاڵوگۆڕى بازرگانى وڵاتى تورکیا و داهاتى ساڵانەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ئاشکرا دەکات و داوا لە حکومەت دەکات کە پێداچوونەوە بە کارى کۆمپانیاکان بکات.

ئاوێنە: عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان (19ى نیسانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئاماژەى بەوە کرد "ساڵانە 33%ی کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتی تورکیا لەرێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بوە و زیاتر لە 1090000 (ملیۆنێک و نەود) هەزار بارهەڵگر بازرگانی هاتوچۆی کردوە".

وتیشى، کۆى داهاتى ساڵانەى ئەو دەروازەیە 450000000 (چوار سەد و پەنجا) ملیۆن دۆلار بوە کە زۆرینەی ئەو پارەیە بەناوی بەخشین و کەرتی تایبەت بۆ کۆمپانیاکان رۆیشتوە.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان داواى لە حکومەت کرد کە پێداچوونەوە بە کارى کۆمپانیاکان لە دەروازە سنورییەکان بکات و وتى "ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت گەندەڵی رێکخراوە و حکومەت خۆی دەتوانێت لەرێگەی دامەزراوەکانی ئەو باج و رسوماتانەی کۆمپانیاکان وەری دەگرن و 20% رادەستی حکومەت دەکەن، دەتوانێت خۆی سەرپەرشتی بکات و داهات چەند بەرامبەر بەرزبکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×