لە پارێزگایەکی هەرێم دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت
  2021-04-19       694       
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە ئاگادار دەکاتەوە کە لەماوەی رابردودا ئۆتۆمبێلەکانیان فۆڕمی زانیاریان بۆ کراوە، تاوەکو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاریان بۆ دەردەچێت وشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم خاوەنی ئەوئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە دەکاتەوە کە لەماوەی ڕابردودا ئۆتۆمبێلەکانیان فۆڕمی زانیاریان بۆ کراوە (تۆمارکران) لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ، تا ئەوکاتەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێکیان بۆدەردەچێت، لەکاتی بەکارهێنان لە شەقام و رێگاوبانەکان توشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.

ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریدابو سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆماربکات.

هەفتەی رابردو رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە بەواتای پێدانی ژمارە پێیان نایەت، بەڵکو چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عێراق دەکەن پاشان بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدەن.

ئەوەشی خستەڕو، ئەگەریش ژمارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت ئەوا بەجۆرێک دەبێت کە شەرعییەت بەو کارە قاچاغچییە نەدرێت، کە ئۆتۆمبێلیان بە نایاسایی هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×