"خانەوادەی ئەو ژنەی شەوی ڕابردو خۆی خنکاند سکاڵایان دژی هاوسەرەکەی تۆمار کرد"
  2021-04-19       1042       
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو ژنەی شەوی ڕابردوو لە گوندی ژاڵەی سەروو’خۆی خنکاند’، تەمەنی ٢٠ ساڵ بوە و هەشت مانگ بوە هاوسەرگیریی کردوە، خانەوادەکەشی سکاڵایان دژی هاوسەرەکەی تۆمار کردوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ’کیژان’ی تەمەن ٢٠ ساڵ لە چێشتخانەی ماڵەکەی خۆیان بە لەچک “خۆی هەڵواسیوە” و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خانەوادەی ‘کیژان’ سکاڵایان دژی هاوسەرەکەی تۆمار کردوە و پێیانوایە، ئەو هۆکاری خۆکوشتنی کچەکەیانە، بەڵام پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە.

ئەو ڕووداوە چوارەمین حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن بوو، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە باشووری کوردستان تۆمار کرا.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×