ئاڵا تاڵەبانی: ئەگەر لامەرکەزییەت جێبەجێ نەکرێت بژاردەی ترمان دەبێت
  2021-04-19       1380       
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، "ئەگەر لامەرکەزییەت جێبەجێ نەکرێت بژاردەی ترمان دەبێت" دەشڵێت، "مەسعود بارزانی مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان نیە".

ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەهد، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "سلێمانی بێبەشە لە دەسەڵات و پارێزگارەکەی دەسەڵاتی مۆڵەتپێدانی وەبەرهێنانی نیە، خواستی یەکێتی بەدیهێنانی لامەرکەزییە لە هەمووی هەرێمی کوردستان، ئەگەر لامەرکەزییەت جێبەجێ نەکرێت بژاردەی ترمان دەبێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، "یەکێتی هەرگیز باسی هەرێمی سلێمانی و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی نەکردووە".

ئاڵا تاڵەبانی دەربارەی پێگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رای خۆی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، "مەسعود بارزانی مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان نیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×