2021-04-20   576     
ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران کەسێکى وەک جێگرەوەى محەمەد حیجازى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودسى ئەو وڵاتە دیارى کرد.
ئاوێنه: عەلى خامنەیى، رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران عەمید محەمەد رەزا فەلاحزادەى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران دیارى کرد وەک جێگرەوەى عەمید محەمەد حیجازى کە رۆژى یەکشەممەى رابردوو کۆچى دوایى کرد.
پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران گیان لەدەستدانى جێگرى فەرماندەى هێزەکانى فەیلەقى قودسى راگەیاند، بەهۆى جەڵتەى دڵەوە.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى پاسداران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عەمید محەمەد حیجازى بەهۆى جەڵتەى دڵەوە گیانى لەدەستداوە.
محەمەد حیجازى تەمەنى 65 ساڵ بوو، خەڵکى پارێزگاى ئەسفەهان بوو، بەشدارى لەشەڕى ئێران - عێراق کردووە، هەروەها سەرکردایەتى شەڕەکانى دژە بە حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران کردووەە.
لە کانونى دووەمى ساڵى رابردوو بە جێگرى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودس دیاریکرا.