وەزیری ناوخۆ: لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن
  2021-04-20       506       

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن، بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەهۆكاری دووبارەبوونەی ئەو هێرشانە لە قەڵەم دا.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كە ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە، لێكۆڵینەوەكانیش لەو هێرشە بەردەوامن”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، هەلێكی باشی دروستكردووە بۆ تیرۆریستان و ئەو گروپانەی هاوشێوەی تیرۆریستان كار دەكەن”.


ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە لەڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ عێراق و لێكتێگەیشتن هەیە، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع هیچ نەكراوە، هیوادارین لەڕووی مەیدانییەوە بتوانین ئەو ژووری هەماهەنگییەكی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە بكەوێتە كار”.

سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی سەر هەولێر، ڕێبەر ئەحمەد وتی، “دیارە بۆچی هەولێر بە ئامانج دەگیرێت، چونكە تیرۆریستان چاویان بە ئارامی و سەقامیگریی هەرێم هەڵنایات، لەلایەكی دیكەشەوە بە ئامانجگرتنی هاوپەیمانانیشە لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی هێرشەكەی ئەمدواییانە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامداوە، كەس دەستگیر نەكراوە.

لەسەر كەیسی كوشتنی ژنەكەی هەولێر لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، “سەرۆكی حكومەتی هەرێم، فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە و ئێمەش لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش دەستمان بە لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوە كردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، ڕایكردووە و لەناو شار نەماوە، بە دڵنیاییەوە دەبێت دەستگیر بكرێت و سەرقاڵی دەستگیركردنی ئەو كەسەین”.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×