2021-04-20   381     
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌ساڵێكدا به‌رپرس هه‌یه 36 ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتوه له‌خاڵه سنوریه‌كان به‌بێئه‌وه‌ى هیچى كردبێت، ده‌شڵێت:"كۆمپانیاش هه‌یه به‌ناوى پشكنینى كۆرۆناوه 50 ملیۆن دۆلارى له‌هاوڵانیان سه‌ندوه".
ئاوێنه: عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ى سامانه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 نیسانی 2021، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "له‌فرۆشتنى نه‌وتدا ته‌نها 19 دۆلار بۆ حکومەتى هەرێم ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ركوك وه‌كو نه‌وتى ئێمه‌یه‌و به‌هه‌مان بۆریه‌كه‌ى ئێمه‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌به‌نده‌رى جه‌یهان به‌زیاتر له‌وه‌ى ئێمه ده‌فرۆشرێت".
ئاشكراشیكرد، قاچاخى له‌سنوره‌كان به‌شێوه‌یه‌كه، له‌ساڵێكدا به‌رپرس هه‌یه 36 ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتوه له‌خاڵه سنوریه‌كان ده‌ستكه‌وتوه به‌بێئه‌وه‌ى هیچى كردبێت.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى وت:"كۆرۆنا له‌هه‌موو دونیا بوو به‌نه‌هامه‌تى، به‌ڵام له‌كوردستان بۆ هه‌ندێك بوو به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت، بۆ نمونه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 50 ملیۆن دۆلاریان له‌هاوڵاتیان سه‌ندوه به‌ناوى پشكنینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێویسته هه‌بێت بۆ حكومه‌ت خۆى نایكات".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ته‌نها له‌دوو مانگدا كۆمپانیا هه‌یه بایی 15 ملیۆن دۆلار به‌س وه‌ره‌قه‌ى ئه‌ى فۆڕى فرۆشتوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیارێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كرد‌و وتى:"ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى بڕیارى لێدرا بۆ سنوره‌كان بۆ پێكنه‌هێندرا؟، به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌پشتى قاچاخى سنوره‌كانه‌وه‌یه".