مەزڵوم كۆبانێ له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگریی سوید كۆبویه‌وه‌
  2021-04-20       416       

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و  پیتەر هۆلت کڤیست، وەزیری بەرگریی سوید کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان پەیوەست بە ڕۆژئاوا تاوتوێکرد.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ” لە کۆبوونەوەکەدا ، بەردەوامی هێرشی چەکدارانی داعش و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە و جیهان، کێشەی کامپەکان، سەرلەنوێ بوژاندنەوەی ناوچەکە و هاوکارییەکان بۆ هەسەدە و خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تاوتوو کراون”.

وەزیری بەرگریی سوید، لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، ” پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کار بکات بۆ بەدەستخستی ئەنجامی باشتر و نوێکردنەوە و بیناسازیی و فەراهەمکردنی ژیانێکی ئارام لە هەرێمەکە، چونکە هاوپەیمانی دەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر ببێتە هاوکار بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی داعش”.

هەروەها مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گفتوگۆکەی بە گرنگ و بەرهەمدار پێناسەکرد و ڕایگەیاندووە “حکومەتی سوید پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشانداوە، هەردوولا پەیوەندیەکانمان لە بواری ئاسایش و تێکۆشانی دژە تیرۆردا بەرفراوانتر دەکەین”.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و مرۆیی کامپی هۆڵ کردووە و داوای لە وڵاتانی جیهانیش کردووە، کە هەر هاوڵاتیەکیان لەکامپەکاندا هەیە وەریانبگرنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×