پەرلەمانتارێك: ئەم ھەفتەیە پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت
  2021-04-20       588       
پەرلەمانتارێكی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە پشكی ھەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق رەوانە دەكرێت.

ئاوێنه‌: ئارەزو مەحمود، پەرلەمانتاری كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌میدیاكانی‌ پارتی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "لەم ھەفتەیە سەرجەم بڕگەكانی یاسای بودجە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، پشكی ھەرێمی كوردستانیش یەكێك دەبێت لەو  بڕگانەو بەبڕوای من لەم ھه‌فتەیە رەوانە دەكرێت".

سەبارەت بە تانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە یاسای بودجە لەبارەی باج خستنەسەر مووچەی فەرمانبەران، ناوبراو وتویه‌تی‌، "بە فەرمی ھیچ شتێك لە وەزارەتی دارایی بە پەرلەمان نەگەیشتووە، ئەوەی ھەیە روون نییە وەزارەتی دارایی پشتی بە كام بڕگە و ماددە بەستووە، بۆ تانە دان لە یاسای بودجە، لەلایەن پەرلەمانەوە ھەموو شێوەیەك باج خستنە سەر مووچە رەتدەكرێتەوە و قبوڵ ناكرێت، لەبەر ئەوەی بەھۆی بەرزكردنەوەی بەھای دۆلار و كۆمەڵێك شتی تر فشاری زۆر خراوەتە سەر ھاووڵاتییان".

لە 31/3/2021 پەرلەمانی عێراق بودجەی پەسند كرد و دوای واژۆكردنی سەرۆك كۆمار، دوێنێ 19/4/2021 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×