"کرێی چوار ساڵی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان‌و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت"
  2021-04-20       385       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کرێی چوار ساڵی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان‌و زیندانیانی سیاسی خەرج بکات و لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە ڕەوانەی زانکۆکان دەکرێت.

ئاوێنه‌: عادل ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم ڕایگەیاند، بڕی پارەکە زیاتر لە ١٩ ملیار دینارە و کرێی خوێندنی ساڵەکانی ٢٠١٦ تاوەکو ٢٠١٩ی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسییە لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەزارەت لیژنەیان بۆ وردبینی کارەکان و چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکە دروستکردووە و لە ماوەی ئەم دوو ھەفتەیەدا کاری لیژنەکان تەواو دەبن و بڕی پارەکە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕەوانە دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×