سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
  2021-04-20       404       
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی "گرنگ" كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، "سبەی چوارشەممە، رێکەوتی 21/4/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە".

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه‌، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت ئه‌مانه‌ن:

-خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لەھەرێمی کوردستان

- ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، رەوشی لێکۆڵینەوەو ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە

-خستەڕوی ھێڵەگشتییەکانی رەشنوسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لەبوارەکانی داهات، خەرجی، قەرزو پابەندییە داراییەکان‌و کورتهێنان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×