وە‌زارە‌تی دارایی: ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕی لێبڕینی‌ موچه‌ دیاری‌ ده‌كات
  2021-04-20       835       
وە‌زارە‌تی دارایی‌و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌‌ موچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌لێبڕینی ٢١٪ دابه‌شبكرێت. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕی لێبڕینی‌ موچه‌ دیاری‌ ده‌كات.

ئاوێنه‌: روونكردنە‌‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی:

‌ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.


لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی
وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×