لە خانەقین شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشێکی داعشدا بوونە قوربانی
  2021-04-21       544       
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایانکرد، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆسەر خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەش ئەندامی ئەو هێزانە کوژران و برینداربوون.

ئاوێنە: بەپێی ئەو سەرچاوانە، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک پردی حەلوان لە نزیک خانەقین ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و پێنجی دیکە برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراوە و لەکاتی تێپەڕینی فیرقەی 19ی سوپای عێراق لە پردی حەلوان، پیایاندا تەقیوەتەوە.

لە ناوچە جێناكۆكەكان بەگشتی، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دروستبووە، چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرشی چەكداری ئەنجامدەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×