میلشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئەسەد ئاگربه‌ستیان شكاند و هێرشەکانیان كرده‌ سه‌ر ئاسایشی ڕۆژئاوا
  2021-04-22       1233       

دوابەدوای ئەوەی لە دوێنێیەوە ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و میلشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی ئەسەد لە قامشلۆ ڕاگەیەندرابوو، میلشیاکان جارێکی دیکە هێرشەکانیان دەستپێکردەوە.

ئاوێنه‌: بە نێوەندگری پولیسی ڕوسیا لە قامشلۆ، شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و ملیشیاکانی دیفاع وەتەنی ڕاگیرابوو و بۆ ماوەی ٢٤کاتژمێر هەتا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگربەست ڕاگەیەندرابوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە میلشیاکانی دیفاع وەتەنی لە گەڕەکی وەحدەی شاری قامشلۆ هێرشیان کردەوە سەر  هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدایەوە و ئاڵۆزی بەردەوامە.

ئەگەر ئاگربەست بەردەوامی بکرداێت هەتا ئەو کاتەی کە بۆی دیار کرابوو ئەوا دانوستان لە نێوان خۆبەڕێوبەری و رژیمی ئەسەد دەستی پێدەکرد بۆ گەیشت بە ڕێکەوتن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئاڵۆزی لە قامشلۆ.

شەوی چوارشەمەی ئەم هەفتە لە فولکەی وەحدە لە شاری قامشلۆ، ملیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی ئەسەد کە لە ژێر فەرمانی ئێراندان، لە گەڕەکی تەییەوە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، دوابەدوای ئەمە هێزەکانی ئاسایش بەرپرچیان دایەوە و لە گەڕەکی تەی کە شوێنی نشتەجێ بوونی ئەو ملیشیانەیە، پێشڕەوییان کرد و ناوەندەکەیانیان بە ناوی ” مفرزە لیلو” کۆنترۆڵ کرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×