ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: 8450 توشبو، 30 گیانلەدەستدان
  2021-04-22       359       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 450 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 30 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 50 هەزارو 382 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 450 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە شەش هەزارو 872 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 30 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە نۆ حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 10 هەزار و 304 كەس و لەوانە 15 هەزارو 128 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 884 هەزارو 181 كەسیان چاكبونەتەوەو 110 هەزارو 995 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 525 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×