2021-04-23   1199     
به‌پێی هه‌واڵێكی ژووری بارزگانی سلێمانی، نرخی مریشك له‌كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان دابه‌زیوه‌و به‌وته‌ی یه‌كێك له‌خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌مشه‌و یه‌ك كیلۆ مریشك له‌كێڵگه‌كانه‌وه به‌دوو هه‌زار و 250 دینار فرۆشراوه.
ئاوێنه: كۆتایی مانگی ڕابردوو نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشكی زیندوو گه‌یشته نزیكه‌ی چوار هه‌زار دینار، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌بوو كه به‌شی هه‌ره‌زۆری خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی له ڕابردوو كردبوویان جووجكیان داغڵ نه‌كردبوو ئه‌وه‌یش وایكرد مریشك كه‌مبێته‌وه و خواستیشی له‌سه‌ربوو.
نازم جاف، خاوه‌نی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و جێگری كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ڕایگه‌یاند، "ئێمه پێشتر باسی ئه‌وه‌مان كرد كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك كاتییه، هۆكاره‌كه‌یشی په‌یوه‌ست نه‌بوو به خاوه‌ن كێڵگه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و زیانانه‌ی كه پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌كان كردبوویان به‌هۆی ئه‌وه‌وه له %70 بۆ %80ی خاوه‌ن كێڵگه‌كانی هه‌رێم و عێراق جووجكیان داغڵ نه‌كردبوو بڕه‌كه زۆر كه‌م ببوویه‌وه."
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته جارێكی تر نرخی مریشك له كێڵگه‌كان و بازاڕه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه و شه‌وی ڕابردوو مریشك له بازاڕه‌كان به دوو هه‌زار و 250 دینار فڕۆشراوه، ئه‌وه‌یش نرخێكی زۆر كه‌مه و به‌و شێوه‌یه خاوه‌ن كێڵگه‌كان له زیاندان، چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی عه‌له‌ف و جووجك و دۆلاریش، ئێسته یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 500 دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت، پێشتر كه دۆلار به‌رزنه‌ببوو یه‌ك كیلۆ دوو هه‌زار دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی كرد، به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی مریشك به‌رزبووه‌وه هه‌ڵایه‌كی زۆرمان له‌سه‌ر دروستكرا له كاتێكدا هۆكاره‌كه ئێمه نه‌بووین به‌ڵكو كه‌می مریشك بوو، به‌ڵام ساڵانه نرخی مریشك ده‌گاته خوار دوو هه‌زار دینار و خاوه‌ن كێڵگه‌كان ئه‌و هه‌موو زیانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌س قسه‌مان له‌سه‌ر ناكات و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته زیانی خاوه‌ن كێڵگه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی مریشك سه‌روو 20 ملیار دیناره‌وه‌یه، كێ قه‌ره‌بوو ئێمه ده‌كاته‌وه، ته‌نیا بۆ چه‌ند ڕۆژێك مریشك گرانبوو، هه‌مووان ڕووی ده‌میان له ئێمه بوو.