سەدر: هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هێزە بیانییەكان بە ئامانجی دواخستنی هەڵبژاردنە
  2021-04-24       443       

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدررایگەیاند، هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هێزە عێراقییەكان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراقە لە پێناو دواخستنی هەڵبژاردن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، لە تویتێكدا رایگەیاند"هەندێك لایەن هەن لەبەر چەند هۆكارێك دەیانەوێت ئاسایشی عێراق تێكبدەن كە گرنگترینیان دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژارنە ئەوەش لە رێگەی هەندێك لە میلیشیا لە یاسا دەرچوەكانەوە كە بۆردومانی هێزە داگیركەرەكان دەكەن بۆ ئەوەی پاشگەزیان بكەنەوە لە كشانەوە."

بە بڕوای رابەری رەوتی سەدر، مانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق بەمانای مانەوەی میلیشیاكان و تێوەگلانییەتی لە شەڕی دەرەوەكییەوە ئەوەش لە رێگەی بەستنەوەی بە شەڕی سوریاو ئیسرائیلەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×