ته‌ندروستی عێراق: له‌ دوێنێوه‌ 43 توشبوی كۆرۆنا مردون
  2021-04-24       460       


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 43 (چل و سێ) توشبوی كۆرۆنا مردون، 6967 (شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و حه‌وت) توشبوی دیكه‌ تۆماركراون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش 298.377 (دوسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و سێسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) ژه‌م.

ئاوێنه‌:  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 6967 (شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و حه‌وت)  توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ 1.025.288 (ملیۆنێك و بیست و پێنج هه‌زار و دوسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت) توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 6959 (شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجاو نۆ) توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌ و كۆی گشتی چاكبوانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 897966 (هه‌شتسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و شه‌ش) كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ دوێنێوه‌ 43 (چل و سێ) توشبوی كۆرۆنا مردون، كه‌ 5 (پێنج) كه‌سیان له‌ سلێمانی، كه‌سێكیان له‌ هه‌ولێر، 6 (شه‌ش) له‌ دهۆك بون، كۆی گشتی مردن گه‌یشته‌ 15217  (پازده‌ هه‌زار و دوسه‌د و حه‌ڤده‌) كه‌س، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 298.377 (دوسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و سێسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) ژه‌م.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×