مەولود چاوش ئۆغلۆ: بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ڕەتدەکەینەوە
  2021-04-24       725       
بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە، تورکیاش لە یەکەم هەڵوێستەیدا بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە.

ئاوێنە: ڕوسیەلیوم، لەزارى مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەتەواوی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ڕەتدەکەینەوە

دەشڵێت: تورکیا بەبڕیارەکەى ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕازى نیە و بەتەواوى ئەو بڕیارە ڕەتدەکاتەوە.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، کە بڕیارەکەى جۆبایدن بۆ بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەسەر بنەمای پۆپۆلیستی بووە و کەس ناتوانێت مێژوو بشێوێنێ.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمریکا بەفەرمى دانی بەوەدا ناوە کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بەجینۆسایدبناسێنێت.

بایدن لە درێژەی هەڵمەتەکەیدا بۆ بون بەسەرۆکى ئەمریکا، ڕایگەیاند، کێشەکانی مافی مرۆڤ لە پێشینەی کارەکانى ئیدارەکەی دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئیدارەى ئەمریکا لە ساڵى 1981، کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى بە جینۆساید ناساند، بەڵام دواى کاردانەوەکانى تورکیا لەسەر ئەو پرسە، ئەمریکا لە بڕیارەکەى پەشیمان بویەوە.

لە ساڵی 2008 دا، لەسەردەمى ئیدارەکەى باراک ئۆباما کە بایدن جێگری بوو، بەڵێنیدا کە ئەو کۆمەڵکوژیە بە جینۆساید بناسێنێت بەڵام لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتیەکەیدا سەرکەوتونەبو لە جیبەجێکردنى ئەو بڕیارەدا.

لە کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ لەسەر دەستی ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا کۆمەڵکوژکراون و چاوەڕێش دەکرێت ئەو هەنگاوە گرژی و ئاڵۆزیی بخاتە نێوان هەردوو وڵاتى ئەمریکا و تورکیا پێشتریش هەریەک لە فەرەنسا و ڕوسیا دانیان پێدا ناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×