نوێترین لێدوانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری‌ له‌ نرخی‌ دۆلاردا
  2021-04-24       901       
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق پێشبینی‌ كرد نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بۆ چه‌ند ساڵێك وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌توانێت رێگری‌ بكات له‌وه‌ی‌ به‌های‌ دۆلار له‌وه‌ زیاتر به‌رزبێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: شیروان میرزا ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "نرخی‌ ئێستای‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌ 1450 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك و له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ دیاریكراوه‌، ره‌نگه‌ چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بێت و ناكرێت كه‌مبكرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌ بڕیاری‌ لێدراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ له‌ ئێستادا نرخی‌ هه‌ر دۆلارێك له‌ سه‌روو 1470 دیناره‌، شیروان میرزا ده‌ڵێت: "پێمانوایه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌وه‌ زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه‌ و بانكه‌كه‌ ده‌توانێت ئه‌و كاره‌ بكات".

كاتێكی‌ پێشتر لیژنه‌ی‌ ئابووری‌ و به‌رهه‌مهێنانی‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار له‌سه‌ر بازاڕه‌كان پێویستی‌ به‌ كاته‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×