2021-04-25   660     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گلدانه‌وه‌ی بڕی زۆری ڤاكسین له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌وه كۆمه‌ڵكوژییه و رێگه‌خۆشكردنه بۆ مردنی ئه‌وانی دیكه.
ئاوێنە: له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محمد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان بڕێكی زۆر له‌ڤاكسین گلده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌وانی دیكه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، پێویستبو كۆڤید-19 وه‌ڵامێكی جیهانی به‌ڤاكسین بدرایه‌ته‌وه نه‌وه‌ك هه‌ر وڵاتێك بۆخۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی جیهان به‌جێهێڵراون بۆ مه‌ترسی كۆرۆنا، به‌شێكیان به‌هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریان كه مه‌به‌ستی ئێرانه و به‌شێكیشیان "تیرۆری ته‌ندروستییان به‌رامبه‌رده‌كرێت، هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك فه‌له‌ستینیش رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌نوێنرێت و رێگری له‌گه‌یاندنی ڤاكسین ده‌كرێت بۆیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا ڤاكسینی زیاد له‌پێویستی هه‌یه.