لە عێراق 40 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-04-25       420       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 40 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 675 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان شەش هەزارو 34 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 335 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 40 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان حەوت كەس بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 31 هەزار و 322 كەس و لەوانە 15 هەزارو 257 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 905 هەزارو 301 كەسیان چاكبونەتەوەو 110 هەزارو 764 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 526 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×