2021-04-26   363     
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به‌ڕێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌ى بازیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌نزین‌و به‌رهه‌مه‌كانى تر‌ى سوته‌مه‌نى بخاته بازاڕه‌كانى هه‌رێمه‌وه، ده‌شڵێت:"كۆى سوته‌مه‌نى سنورى (سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان) له‌ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "فه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه بكات".
ئاوێنە: ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبونى نرخى به‌نزینه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و هۆكاره‌كانى گرانبونه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ نمونه له‌بۆرسه نرخ به‌رزه، گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى له‌ئێرانه‌وه زیادیكردوه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى تمه‌نى ئێران، نرخى دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دابه‌زیوه، نرخى گومرگى سوته‌مه‌نى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى چۆته‌سه‌ر، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌و هۆكارانه، به‌داخه‌وه هاوڵاتیان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش لیژنه‌ى پیشه‌سازى ئه‌نجومه‌نى پارێزگامان ڕاسپاردوه بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه".
داواشى له‌كۆمپانیاكان‌و ژورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى كرد، ڕاوێژێك بكه‌ن‌و كارێك بكه‌ن، "با كۆمپانیاكان قازانج بكه‌ن، به‌ڵام قازانجه‌كه ئه‌وه‌نده نه‌بێت ژیانى هاوڵاتیان ئه‌وه‌نده‌ى تر قورس بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى تائێستا لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه".
هاوكات ڕاشكاوانه وتى:"ناكرێت نرخى به‌نزین به‌مشێوه‌یه به‌رزبێته‌وه‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا خۆى بێده‌نگ بكات، له‌كاتێكدا فه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان، هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین بكات‌و به‌رهه‌مى پاڵاوگه‌كان بخاته بازاڕه‌وه".
هاوكات داواشى له‌په‌رله‌مانى كوردستان كرد، به‌په‌له بانگهێشتى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان بكات‌و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات سه‌باره‌ت به‌گرانبونى نرخى به‌نزین.
به‌وته‌ى ئازاد محه‌مه‌د، "كۆى سوته‌مه‌نى سنورى (سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان) له‌ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت‌و هیچ سودێك له‌پاڵاوگه‌كانى هه‌رێم نه‌بینراوه، كاتى خۆى حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان گرێبه‌ستێكیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌ى بازیان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى خاو بدرێته پاڵاوگه‌كان‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌نزین‌و به‌رهه‌مه‌كانى دیكه بخرێته بازاڕه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى جێبه‌جێنه‌كردو په‌شیمان بۆوه".