ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا بڕگەیەک زیاد بکرێت و "سنوریک بۆ ئـەو بێرێزیانە دابنێریت کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرامبەر بە ئـاینی ئیسلام کرا".
ئاوێنه: لە یاداشتێکدا کە ژمارەیەک پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیا کردووە تیایدا داوایانکردووە، "بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممە بڕگەیەکی تایبەت زیاد بکرێت و سنوریک بۆ ئـەو بێرێزیانە دابنێریت کە بەرامبەر بە ئـاینی ئیسلام و ئادابی گشتی دەکرێت."