دیالە... تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو ژمارەیەك كوژرا و برینداری لێكەوتەوە
  2021-04-26       400       

لە پارێزگای دیالەی عێراق بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەوهۆیەوە ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژرا و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

ئاوێنه‌: میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەیەکی باکووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە لەسەنتەری پارێزگای دیالە بە کاروانێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرادا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژراوە و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×