ئاسایشی سلێمانی ڕۆژنامەنوسێكیان دەستگیر کرد
  2021-04-26       493       
هێزەکانی ئاسایش لە شەوی ڕابردووەوە ڕۆژنامەنووس ‘ڕێباز حەسەن’یان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە و تائێستاش ئازاد نەکراوە.

ئاوێنه‌: شەوی ڕابردوو ‘ڕێباز حەسەن’ بەمەبەستی ڕووماڵکردنی ڕێپێوانێک دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک چووەتە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی ڕێپێوانێک دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەبچێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگەی بە ڕێپێوانەکە نەدا و نزیکەی ٣٠ کەسیشی لە هاوڵاتیان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی دەستگیر کرد، ڕیباز حەسەنیش وەک تاکە ڕۆژنامەنووس، لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.

نەریمان ئەحمەد، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەرپرسانی ئاسایش دەڵێن لەسەرووی خۆیانەوە فەرمانیان پێکراوە ڕێگریی بکەن لە ڕێپێوانەکە.

هاوکات جەختیشی کردەوە لەوەی کە دەبێت بەزووترین کات دەستگیرکراوەکان ئازادبێن و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو کەسانە ئازاد نەکرێن ئەوا شەقام چۆڵ ناکەین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×