هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە شه‌نگال هاوکاریی دارایی دەکرێت
  2021-04-26       369       

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، هەر خێزانێکی ئاوارەی شەنگال بگەڕێتەوە، هاوکاریی دارایی دەکرێت.

ئاوێنه‌:  کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “دوای شەش ساڵ ئاوارەیی، ژمارەیەکی زۆر خێزانی خەڵکی قەزای شەنگال پلانیان وایە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لقی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق، بە پشتیوانیی ئۆفیسی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پاڵپشتیی دارایی لە ڕێی پارەی کاشەوە پێشکەش بە هەزار و 400 خێزان کرد”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×