چەند بڕیارێك لە حكومەتی هەرێمەوە لەبارەی وشكەساڵی
  2021-04-26       476       

ئەمڕۆ دوشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە كۆبونەوەیەكی تایبەتدا، لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی راسپارد بۆ ھە‌ماھە‌نگی كردن بە‌مە‌بە‌ستی كە‌مكردنە‌وە‌ی زیانە‌كانی وشكە‌ساڵی و دانانی پلانی گونجاو بۆ روبە‌ڕبونە‌وە‌ی و هەروەها بڕیاریشدرا بە بودجەیەکی تایبەتی بۆ وشكەساڵی تەرخان دەکرێت و لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێش لەبارەی ئەو پرسەوە گفتوگۆ بکرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەمە 26ی نیسانی 2021 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و ئامادەبونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبونەوەیە‌كی تایبەت بەشێوازەکانی روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوە‌چو.

لە‌كۆبونە‌وە‌كە‌دا بەوردی باس لەکاریگەرییەکانی كە‌مبارانی و وشكە‌ساڵی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کرا و پلانی حكومە‌ت و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان بۆ روبە‌روبونە‌وە‌ی ئە‌و دیاردە‌یە خرایەڕو‌.

هەر لەوبارەیەوە و بەمەبەستی کەمکردنەوەى زیانە ئابورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان هەروەها گرنگی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی.

لەدواى تاوتوێکردنی هەمەلایەنەی شێوازەکانی روبەروبونەوەى ئەم دیاردەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بودجەی پێویست دوپاتکرایەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بچوک لەپێناو گلدانەوەى ئاوی باراناو و دواتر سودلێوەرگرتنەوەى لەبوارى کشتوکاڵیدا.

هاوکات لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کەروبەروى هەرێم ببێتەوە بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە.

هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کە دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێى کەناڵە دیبلۆماتییەکانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازەکانی بەردانەوەى ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بە‌رژە‌وە‌ندی هەرێمی کوردستان لە‌بە‌رچاو بگیریت و ئەو بارگرانییە کەمبکاتەوە کەبەهۆى وشکەساڵییەوە روبەروى ناوچەکە دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×