ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: چاكبونەوە زیاترە لە توشبون
  2021-04-26       223       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 46 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 120 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان شەش هەزارو 536 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 910 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 46 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 11 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 37 هەزار و 858 كەس و لەوانە 15 هەزارو 303 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 913 هەزارو 211 كەسیان چاكبونەتەوەو 109 هەزارو 344 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 528 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×