وەزیری تەندروستی: پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بە میكانیزمێكی گونجاو ڤاكسین وەربگرن
  2021-04-26       558       

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم داوا لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی دەكات میكانیزمێكی گونجاو دابنێن بۆ وەگرتنی ڤاكسین لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندروستییەوە.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیەی كردوە، جەختی كردۆتەوە كە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ریزی پێشێوەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

وەزیری تەندروستی وتوشیەتی، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ رەچاوكردنی سیستمی تۆماركردن و دابەشكردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×