"زیاتر لە 130 كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب گیانیان لەدەستداوە"
  2021-04-26       477       

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لە روداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە 130 كەس.

ئاوێنە: كۆمسیۆنەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو وتانەی كە لەلایەن تیمەكانیانەوە وەرگیراون، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاگركەوتنەوەكەی رۆژی شەممەی رابردودا لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 130 كەس.

ئەوەشی خستۆتەڕو، جگە لەوانەش، ژمارەیەك كەسی دیكە لە روداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە كە بەهۆی زۆری رێژەی سوتانیان و شێوانی جەستەیانەوە، نەتوانراوە بناسرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×