وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
  2021-04-27       333       
بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران و دۆخی ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران بكەن.

دوێنێ دووشەممە 26/4/2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی رایگەیاند، پێویستە سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×