2021-04-27   523     
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ژماره 310یان له شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئازه‌ربایجان له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه کە هاوسنورە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنە: سوپای پاسدارانی ئێران لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرماندەی کوژراوە ناوی وه‌حید زرافشانە و له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه، بڕیاریشە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌زێدی خۆی ته‌رمی زارفشیان به‌خاك بسپێردرێت.
هەرچەندە سوپای پاسداران هۆکار و وردەکاری کوژرانی فەرماندەکەی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان ئەو فەرماندەیە لەروبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كان كوژراوه.
شاری شنۆ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەربە پارێزگای ئازەربایجانە لە باکور خۆرئاوای ئێران.