2021-04-27   300     
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی له پارێزگای دهۆك، بۆمبێك له‌جۆری TNT به‌تیمێكی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه
ئاوێنە: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای زیاتر له 76 گوندی سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی پچڕاوه، ئه‌مرۆش تیمێكی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ناحیه‌كه ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌زوی كاره‌با.
له‌كاتی چونیان بۆ یه‌كێك له گونده‌كان، بۆمبه‌كه به‌تیمه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربون.