ئەندامانى کۆمەڵى دادگەرى و هاوپەیمانى بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییان کرد
  2021-04-27       366       
ئەندامانى کۆمەڵى دادگەرى و هاوپەیمانى بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییان کرد کە تایبەتە بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى شارەوانییەکان.

ئاوێنە: کاسترۆ مەعروف ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو ئەنجومەنانە بەدابەشکارى و پشکى حزبى دیاریدەکرێن، بۆیە بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کردووە.

لاى خۆیەوە، میدیا شێخ ئەحمەد سەرۆکى فراکسیۆنى خزمەت لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، داواى پشکى خۆیان دەکەن لەو ئەنجومەنەدا و پێویستە ئەندامێکى کۆمەڵى دادگەرى بۆ ئەو ئەنجومەنە زیاد بکرێت.

وتیشى دوو ئەندامەکەى یەکگرتوو لەفراکسیۆنى خزمەت کۆبوونەوەکەیان بایکۆت نەکردووە و تەنها دوو ئەندامەکەى کۆمەڵ بایکۆتیان کردووە.

میدیا شێخ ئەحمەد جەختیکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لیستى خزمەت هەڵنەوەشاوەتەوە و لەکارکردن لە چوارچێوەى ئەو لیستەدا بەردەوامن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×