وەزارەتی تەندروستی: ھیچ حاڵەتێکی توشبون بەکۆرۆنای ھیندی لەعێراق تۆمارنەکراوە
  2021-04-27       362       
وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق رەتیده‌کاتەوە کە ھیچ حاڵەتێکی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی لەعێراق تۆمارکرابێت.

ئاوێنه‌: روبا فەلاح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لەوەزارەتی تەندورستیی‌و ژینگەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی لەعێراق تۆمارنەکراوە. ناوبراو ده‌ڵێت، "لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبونمان بەڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی تۆمارنەکردووە، بەڵام لەوانەیە لەھەر کات‌و ساتێکدا بێت ڤایرۆسەکە لەعێراق بڵاوببێتەوە".

راشیگەیاندووە، "بێگومان پابەندبون بەرێنماکانی خۆپارێزیی‌و وەرگرتنی ڤاکسین، رێگردەبن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبوەوە کە یەکەم حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی لەپارێزگای زیقار تۆمارکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×