2021-04-27   471     
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لەئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی بۆ وڵاتی هیندستان تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت.
ئاوێنه: به‌پێی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، "بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و هیندستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێنماییانه بووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقییه‌وه ده‌ركراون".
روونیشیكرده‌وه، "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دۆخی په‌تاكه و له‌پێناو رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنای هیندی بۆ عێراق، له رێنماییه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی گه‌شته راسته‌وخۆیه‌كانی نێوان هیندستان و عێراق كراوه‌ته‌وه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هیندستان سه‌ری هه‌ڵداوه و تا دێت ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه له‌و وڵاته روو له زیادبوونه، به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری 24 كاتژمیریش، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 320 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستان تۆماركران.