2021-04-27   1749     
عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
چیرۆکی داگیرکاری ھەشت ھەزار دۆنم لەسلێمانی کە بەھاکەی یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە
بەم پارەیە سلێمانی دەکرایە شارێکی نمونەیی
گەورەترین گەندەڵی‌و ساختەکاریی‌و داگیرکاریی لەمێژوی سلێمانیدا لەم سێ ساڵەدا كراوە
ئەم زەویانە بەپلان و خزمەتگوزاریەکی شایستە بفرۆشرایە بە بەھاکەی زیاتر بوو لە یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار..
بەنایاسایی و قۆرخکاری و گەندەڵی، لە دوو ساڵدا نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوەو مەتر مەتر فرۆشراوە یان کراوەتە مەخزەن و مەعەرز و بەشێکیشی لە پلانی دەستبەسەردا گرتندایە..
ئەو داگیرکاری و گەندەڵیەی لەم سێ ساڵەدا بەزەوی کراوە، لە مێژوی ئەم شارەدا وێنەی نەبوە..
بەسەدان دۆنم زەوی لەسلێمانی کوتوەتە بەر لێشاوی داگیركردن، ئیفرازكردنی نایاسای، دابه‌شكردن و فرۆشتن بەبێ تاپۆو ھیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنی قوتابخانه‌و مزگه‌وت‌و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، پارچە پارچە کراوەو دابەشکراوە.
ئەوەی چەندین مانگە لێکۆڵینەوەی لێدەکەین تەنیا داگیرکاری و دزینی زەوی نیە لەم شارەدا، بەڵکو تێکدانی ئەم شارەیە..
چه‌ندین به‌رپرسی یٔه‌منی، سه‌ربازی، حزبی وحكومی و چەند دەڵاڵێک ، داگیرکاریەکی مەترسیداریان ئەنجامداوە..
ھەموو ئەم داگیرکاریەش بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدارەوە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھیچ بەڵگەنامەو تاپۆو ھیچ شتێکی نیەو لە ئێستادا بوە بەھۆی دروستبونی چەندین کێشە.. لە ئایندەشدا سەدان دوژمنداری دروستدەکات...
بەبێ فەرمانی وەزاری و ھیچ ئەمرێکی یاسایی خۆیان ئیفراز دەکەن و دەیفرۆشن! نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی فرۆشراوەو تەخشان و پەخشانی پێکراوە...
چی لەکوێ داگیرکرا:
چەند بەرپرسێکی سەربازی بەناوی ھێزی پێشمەرگەوە نزیکەی ٢٣ھەزار پارچە زەویان بەپێ تاپۆو فەرمانی وزاری فرۆشتوەو بەشکردوە.. بەھای ھەر پارچەیەک لە ١٠ ھەزار بۆ ٣٠ ھەزار دۆلارە!! کۆی گشتی ئەو پارەی دەستیان کەوت ٣٣٢ ملیۆن دۆلارە!
ئەو شوێنانەی داگیرکاریان تێدا کراوە:
- ئاوباره
-ڕێگای تاسڵوجه، پشت سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم
-ته‌نیشت و پشتی قه‌برستانی عه‌واڵ
-به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ی كاره‌باكه هه‌زار دۆنم
-به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ
-ته‌نیشت مه‌تاری سلێمانی.
-به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ
-زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌كه‌كانی بیسته‌كان
-ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان
-کانی گۆمه تاوەکو تانجه‌رۆ
-خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
-پشت بازگەی عەرەبەت سلێمانی ئەو شەقامەی لادەداتەوە بۆ شاری مامۆستایان دەکرێتە مەخزەن
-خزمەتگوزاری گەڕەکی خاک بەردەم ماڵەکان شەقامە گشتیەکە دەکرێتە مەخزەن
-خه‌لیفاوا (بەناوی هێزەکانی حەفتا دابەشدەکرێت)
-لەگەڕەکی باوەمردە لەڕاپەڕین سەروی مزگەوتەکە، زەوی خزمەتگوزاری باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەو سەوزایی، ٢٠ پارچە زەوی لێجیاکراوەتەوە
-قولەرەیسی نزیکەی ٢٠ ھەزار پارچە
-باخچە لەگڕەکی زانکۆ تەنیشت فڕۆکەخانە
به‌ئامێری پێشكه‌وتوو له‌ئاسمانه‌وه زه‌وی ئیفراز ده‌كرێت! به‌سه‌وزایی و دار‌و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌كێشرێت، دەستدرێژی بۆ سەر تاوەرو ھێڵی کارەبا دەکرێت.
ئێستا بەھەزاران پارچە زەوی بەنایاسایی فرۆشراون‌و لەئایندەدا کێشەی زۆر گەورەی بەدوا دێت...
ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە، ئەم زەویانە ھی کێن!!!