2021-04-27   323     
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سەرۆکایه‌تی هەرێم، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر نیشانداوه.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەمحه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی باسی له‌په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیی به‌رده‌وامی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ر‌ی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
هەروەها محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، رێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.