ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
  2021-04-28       316       

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، لەبارەی ئەگەری كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و ڕێكاری نوێی خۆپارێزی بڕیار بدات.

ئاوێنه‌: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان، پێدەچێت ڕێكاری نوێی خۆپارێزی بگیرێتەبەر، چاویش لەسەر بڕیاری لیژنە باڵاكەیە لەبارەی ئەگەری كردنەوەی دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان، یان هێشتنەوەی بە داخراوی.

بەگشتی، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لە بڕیارەكانیدا پشت بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەروەها پێشنیازەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەبەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای تەندروستی ئامادەیە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەم لیژنە باڵاكە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێكارە جیاوازەكان، پرسی داخستنی دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان و خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی، مشتومڕی زۆری لای هاوڵاتیان و ناوەندە پەیوەندیدارەكان دروستكردووە، بەو پێیەی تا ئێستا بەتەواوەتی خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەتەواوەتی و بێ كەموكورتی نەبووەتە جێگرەوەی خوێندنی ناو پۆل.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×