2021-04-28   533     
هێزه‌کانى گه‌ریلا، وه‌ڵامى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، ده‌ده‌نه‌وه و له چالاکییه‌کانى گه‌ریلادا، چه‌ندین سه‌نگه‌ر تێکشکان و سزادرانى ٣٣ سه‌رباز و هێزى تایبه‌تى سوپاى تورک، پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:" چوار گه‌ریلامان شه‌هید بووه".
ئاوێنه: ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک که بۆ سه‌رهه‌رێمه‌کانى مه‌تینا، ئاڤاشین و زاپى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌ستى پێ‌کردبوو، به‌رده‌وامه، چالاکیى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستانیش له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى (هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)، (جه‌نگى خابوور) و (جه‌نگى هه‌فتانین) له دژى داگیرکه‌ران، به‌رده‌وامه.
هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێکى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکردوه‌ته‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
(هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)
چالاکیى هێزه‌کانى ئێمه له چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)دا وه‌هایه:
٢٥ى نیسان له کاتژمێر ٠٨:٢٠ هێزه‌کانى ئێمه له سه‌ر گردى مام ڕه‌شۆى زاپ، له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک چالاکییان ئه‌نجام دا، له‌و چالاکییه به کاریگه‌ره ٢ داگیرکه‌رسزا دران.
٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٧:٤٠ و ١١:٠٠ هێزه‌کانى ئێمه له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک له سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى زاپ، ٢ چالاکییان ئه‌نجام دا و که به‌وهۆیه‌وه سه‌ربازێک سزا درا و یه‌کیکى تریش بریندار بوو.
٢٦ى نیسان داگیرکه‌ران له سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى زاپ، جێگیر بوون، کاتژمێر نێوان ١٤:٠٠ بۆ ١٥:٠٠ به هاوه‌ن و دۆشکه کرانه ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا، ژماره‌ى سزادراوان و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانراوه و دواى چالاکییه‌که‌یش، سوپاى تورک ناوچه‌که‌ى به خه‌ستى بۆردومان کرد.
له ڕۆژى ٢٦ى نیسان، له کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکه‌ران له سه‌ر گردى شه‌هید موونزۆرى هه‌رێمى زاپ، کرانه ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا داگیرکه‌ران به ڕاکت ٤جار کرانه ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و دواى ئه‌و چالاکییه به هه‌لیکۆپته‌ر ناوچه‌که بۆردومان کرا.
له ڕۆژى ٢٦ نیسان له کاتژمێر ١٧:٤٠ خوله‌ک دوو سه‌نگه‌رى داگیرکه‌ران که له ده‌ڤه‌رى شه‌هید سورخوێن له زاپ جێگیر ببوون، کرانه ئامانج. له سه‌نگه‌رى یه‌که‌مدا ٣ داگیرکه‌ر سزا دران و کامێراى چاودێرى و سه‌نگه‌ره‌که تێکشکا. له سه‌نگه‌رى دووهه‌مدا ٢ داگیرکه‌رسزا دران. له‌و چالاکییه‌دا، به گشتى ٥ داگیرکه‌ر سزا دران و کامیرایه‌کى چاودێریش تێکشکا.
له ڕۆژى ٢٧ى نیسان، له کاتژمێر ٠٧:٣٠ له گردى شه‌هید سه‌ردارى ئاڤاشین له نزیکه‌وه له داگیرکه‌ران درا، له‌و چالاکییه‌دا، سزادرانى ٢سه‌ربا ز و برینداربوونى ٢ سه‌ربازى تر‌ى تورک پشتڕاست کرایه‌وه.
ڕۆژى ٢٧ى نیسان له کاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌کدا له دژى داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى ئاڤاشین، به کاتیوشا چالاکى ئه‌نجام درا و به سه‌رکه‌وتوویى دوژمن کرایه ئامانج.
(هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى هه‌فتانین)
له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى جه‌نگى هه‌فتانین، هێزه‌کانى ئێمه ڕۆژى ٢٣ى نیسان له کاتژمێر ١٣:٤٠ له هه‌رێمى هه‌فتانین له ناوچه‌ى شه‌هید که‌ندال له دژى داگیرکه‌ران ٢ چالاکییان ئه‌نجام دا، له‌چالاکییه‌که‌دا، سه‌نگه‌رێکى داگیرکه‌ران کرایه ئامانج که تێیدا ٤ سه‌ربازسزا دران. له‌چالاکییه‌که‌ى تردا ٣ داگیرکه‌ر سزا دران، به گشتى ٧ سه‌ربازى سوپاى تورک سزا دران.
(له ئاڤاشین ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون)
له ڕۆژى ٢٣ى نیسان له ناوچه‌ى مام ڕه‌شۆ له‌هه‌رێمى ئاڤاشین له‌کاتى لێدانى سوپاى تورک، هاوڕێیانى قاره‌مانى ئێمه، به ناوه‌کانى ئاسیا، دلگه‌ش، ئه‌کین و چیاگه‌ر، به چه‌کى قوورس دوژمنیان کرده ئامانج و گورزیان له هه‌لیکۆپته‌رێک دا. هاوڕێیانى ئێمه به‌درێژایى شه‌و، شه‌ڕیان کرد و ڕێگه‌یان به داگیرکه‌ران نه‌دا. له ئه‌نجامى بۆردومانى ئاسمانی‌دا هه‌ر ٤ هاوڕێى ئێمه شه‌هید بوون.
هاوڕێیانى ئێمه، سینگى خۆیان کرده قه‌ڵغان بۆ پاراستنى باشوورى کوردستان له هه‌مبه‌ر هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک، به شۆڕشگێڕییه‌کى ئاپۆیى له‌دژى داگیرکه‌ران وه‌ستانه‌وه و گورزى سه‌ختیان له داگیرکه‌ران وه‌شاند. سه‌رخۆشیى له بنه‌ماڵه‌ى هێژاى هه‌ڤالانى شه‌هید و گه‌لى کوردستانى وڵاتپارێز ده‌که‌ین و سوێند ده‌خوین له‌سه‌ر ڕێگه‌ى شه‌هیدان، ئامانجى ئه‌وان که ڕێبه‌رایه‌تى ئازاد و کوردستانیکى ئازاده، مسۆگه‌ر بکه‌ین.
(هێرشى ئاسمانیى داگیرکه‌ران)
سوپاى داگیرکه‌رى تورک، به‌رده‌وام هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا بۆردومان ده‌کات.
٢٦ى نیسان کاتژمێر ٠٠:١٥ گوندى ئۆرێ -ى قادى شه‌هید ڕۆسته‌م-ى هه‌رێمى زاپ بۆردومان کرا.
له ٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٩:٣٠ تابوورى عه‌ره‌بان-ى هه‌رێمى ئاڤاشین، کاتژمێر ١٦:٥٠ قادى قارتاڵ ٢ جار بۆدرومان کرا.
٢٦ نیسان ناوچه‌ى شووکێ-ى هه‌رێمى ئاڤاشین بۆردومان کرا.
٢٧ى نیسان کاتژمێر ٠٧:٢٠ ناوچه‌ى وه‌رخلێ-ى ئاڤاشین بۆردومان کرا.
٢٧ى نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ گردى شه‌هید شا‌هێدى هه‌رێمى زاپ بۆردومان کرا.