بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیاندرا
  2021-04-28       244       

بڕیار وایە ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە ١١ی ئاسایی خولی بەهارەی پەرلەمان لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆدا بەڕێوە بچێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، بڕیارە لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە ١١ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆدا بەڕێوەبچێت.

پەرلەمان لە بڵاوکراوەیەکدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی راگەیاندووە و بەپێی بڵاوکراوەکە بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەمشێوەیەیە: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق) و هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×