کۆمسیۆنی عێراق داوا له‌ وڵاتان ده‌كات چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بكه‌ن
  2021-04-28       453       

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بڕیاری مانكی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئاوێنه‌: جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن لیژنەیەکی چاودێریی لە چاودێرانی نێودەوڵەتی پێکهێناوە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتنامە بۆ 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراو نێردراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و لیژنەکە تەنها لە نوێنەرانی نێودەوڵەتی پێکنایەت، بەڵکو ڕێکخراو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆش دەتوانن بەشداری بکەن و ئامادەی پرۆسەی چاودێریکردنەکە بن.

بەوتەی جومانە غلای، هەریەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەری باڵیۆزخانەکان، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×