وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: یەكەم ڕاڕەوی لێخوڕینی پایسكل كە لەڕوی ئەندازی هاتوچۆ و سەلامەتیەوە گونجاوە، بۆ یەكەمجار لە شاری هەولێر دروستكرا.
ئاوێنه: فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: یەكەم ڕاڕەوی لێخوڕینی پایسكل كەبەتەواوی ڕێكخراوە لەڕووی ئەندازەی هاتووچۆو سەلامەتیەوە لەهەولێری پایتەخت دروستكرا، كە دەكەوێتە سەر شەقامی 100مەتری نزیك قوتابخانەی كامبریج كە ئەو شوێنە جولەی ترافیكی كەمی لەسەرە وەگونجاوە بۆلێخوڕینی پایسكل بەمەبەستی وەرزشكردن بێت یان كات بەسەر بردن.
ئەوەشی خستەڕوو: سەرجەم كارەكانی ڕێكخستنی ڕاڕەوەكە لەڕووی هاتووچۆوە لەهێلكاری ودانانی هێماكانی هاتووچۆوە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر كراوە بەئومێدی ئەوەین كەئەو شوێنە وەكو سەرەتایەك بێت بۆدروستكردنی ڕاڕەوی پایسكل لەهەمو شەقامەكان.